ئایا چای نەعنا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن؟

پۆڵەتیک پرێس

خواردنەوەی نەعنا بەیەکێک لە خواردنەوە باوەکان دادەنرێت و لەجیهاندا ژمارەیەکی زۆر خەڵک دەیخۆنەوە، چەندین جۆری هەیە وەک چای نەعنا و شەربەتی لیمۆ نەعنا.

نەعنا سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە ڕێگری لە وەرەمە شێرپەنجەییەکان دەکات، بەرگری جەستە بەهێزدەکات، کۆنتڕۆڵی خواستی خواردن دەکات و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی گەدە و کرداری هەرس هەیە، تایبەتمەندی دژەبەکتریای هەیە وەک چارەسەرێک بۆ نەخۆشییەکانی ئەنفلۆنزا و سەرمابوون بەکاردەهێنرێت.

بەشێک لە خەڵک وابیردەکەنەوە خواردنەوەی چای نەعنا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەڵام هەڵەیە خواردنەوەی چای نەعنا یارمەتی کەمبوونەوەی دوودڵی و پەستانی خوێن دەدات، سەنتەری پزیشکی لە زانکۆی ماریلاند ڕوونیکردەوە خواردنەوەی چای نەعنا بەشێوەیەکی ڕێکخراو یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات، هەروەها کاریگەری ئەرێنی لەسەر لێدانی ترپەی دڵ و هەناسەدان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا