پۆڵەتیک پرێس
هەڵبژاردنی سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بەو خواردنانەی تایبەتمەندی دژەشێرپەنجەیان هەیە ڕێگری توشبوون بە چەندی جۆری شێرپەنجە دەکەن، بۆیە سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕوبەڕوبونەووەی شێرپەنجەدا هەیە.
ئەم خواردنانە دژی شێرپەنجە دەجەنگن:
-سەوزەواتەکان
سەوزەواتەکانی وەک شێلم، بڕۆکلی، قەرنابیت و جۆرەکانی دیکە دەوڵەمەندن بە کانزا، ڤیتامین و دژەشێرپەنجەکان، ڕێگری لە گەشەی شێرپەنجە دەکەن، هەروەها ماددەی سلفۆرافینیان تێدایە کە تایبەتمەندی دژەشێرپەنجەی هەیە.
-گێزەر
گێزەر دەوڵەمەندە بە کانزا، ڤیتامین و دژەئۆکسانەکان، ڕێگری لە چەندین جۆری شێرپەنجە دەکات و هەروەها چارەسەریشی دەکات، توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەو کارۆتینانەی لەناو گێزەردا هەن بەشێوەیەکی بەرچاو بەرگری لەش بەهێز دەکەن، یارمەتی نوێبونەوەی خانەکان دەدەن و مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی سنگ و پڕۆستات کەمدەکەنەوە.
-سێو
ماددەیی ڕووەکی بۆلیفینۆلی تێدایە ڕێگری لە هەوکردنەکان، توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارەخوێنەکان دەکات، بەپێی توێژینەوەکان مادەی بۆلیفینۆلی ناو سێو تایبەتمەندی دژەشێرپەنجەی هەیە و ڕێگری لە دروستبوونی وەرەمەکان دەکات، سێو ڕۆڵێکی گرنگی لە سستکردنی گەشەی خانە شێرپەنجەیەکانی سنگدا هەیە.
-شاتوو یان توو
دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان، دژەئۆکسانەکانی ناویان ڕێگری لە شێرپەنجە دەکەن بەتایبەتی شێرپەنجەی قۆڵۆن، تایبەتمەندی دژەهەوکردنەکانیان رێگری لە گەشەی وەرەمە شێرپەنجەییەکانی سنگ دەکەن.
-گوێز
گوێز ڕێگری لە چەندین جۆری شێرپەنجە دەکات، بەپێی پەیمانگایەکی ئەمریکی چەرەساتەکان ڕێگری توشبوون بە شێرپەنجە دەکەن، بەڵام گوێز توانایەکی زۆری لە جەنگان لەگەڵ شێرپەنجەدا هەیە، ماددەیەکی تێدایە ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات.