باشترین خواردنەکان بۆ وەرزی هاوین

پۆڵەتیک پرێس

لەگەڵ هاتنی وەرزی هاویندا بەشێکی زۆری خەڵک خواردن و میوە هاوینەکان دەخۆن، بۆ شێدارکردنەوە و دابەزاندنی پلەی گەرمی لەش و دوورکەوتنەوە لە وشکبوونەوە.

باشترین خواردنەکان بۆ وەرزی هاوین:

-شوتی
یەکێکە لە میوە گرنگەکان لە وەرزی هاویندا، ٩٢٪ی پێکهاتووە لە ئاو، یارمەتی شێدارکردنەوەی لەش دەدات، دژەئۆکسانە و ڤیتامینەکانی تێدایە مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، شێرپەنجە و پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە.

فوائد البطيخ الأحمر - موضوع

-ماستاو یان دۆ
خواردنەوەی ماستاو یان دۆ سوودێکی زۆری بۆ لەش هەیە، چونکە دەوڵەمەندە بە ئاو لەش لە وشکبوونەوە دەپاریزێت و یارمەتی تەندروستی پێست دەدات، کردارەکانی هەرس باشتر دەکات، ڕێنمایی دەدرێت ڕۆژانە پەرداخێک ماستاو یان دۆ لەجێی خواردنەوە گازیەکان بخورێتەوە.

ما هو اللبن المخيض | مقال

-تەماتە
یەکێکە لەو سەوزەواتانەی دەوڵەمەندە بە مادە سوودبەخشەکان، ٩٥٪ی پێکهاتووە لە ئاو، یارمەتی شێدارکردنەوەی لەش دەدات و پێست لە تیشکی خۆر دەپارێزێت.

فوائد الطماطم عديدة..لكن هؤلاء ممنوعون من تناولها | الكونسلتو

-خەیار
ڕیژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە، لەبەرئەوە خواردنی خەیار لە وەرزی هاویندا زۆر گرنگە، یارمەتی باشترکردنی کرداری هەرس دەدات، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە پێست لە تیشکی خۆر دەپارێزێت.

فوائد الخيار.. علاج للإمساك وحروق الشمس

-مانگۆ
دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی ئەی سی ئی یارمەتی تەندروستی لەش دەدات، لە وەرزی هاویند سوودێکی زۆری بۆ لەش هەیە.

10 انواع من المانجو تكتشفين ميزاتها معنا - أنوثة - Ounousa | موقع الموضة  والجمال للمرأة العربية

-ئاوی گوێزی هندی
بە یەکێک لە خواردنەوە باشەکان دادەنرێت بۆ وەرزی هاوین لەگەڵ ئەوەی تامێکی خۆشی هەیە سوودێکی تەندروستی زۆریشی هەیە، یارمەتی هاوسەنگ کردنی ڕێژەی خوێ و کانزاکانی لەش دەدات، یارمەتی دابەزاندنی کێش، تەندروستی گورچیلەکان و دەمارە خوێنەکان دەدات.

ماء جوز الهند.. 10 فوائد مهمة تشمل طرد السموم

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا