باشترین خواردنەوە بۆ تەندروستی ڕیخۆڵەکان

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکەکان شەربەتی چەوەندەریان وەک باشترین خواردنەوەی بۆ تەندروستی ڕیخۆڵەکان دیاریکردووە.

بەشێوەیەکی گشتی چەوەندەر سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و شەربەتەکەشی بەهەمان شێوە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان خواردنەوەی پەرداخێک لێی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ڕیخۆڵەکان هەیە و ڕێگری لە کێشە تەندروستییەکانی دەکات.

لەگەڵ ئەوەشدا شەربەتی چەوەندەر کاریگەری نەرێنی بۆ ئەو کەسانە هەیە کە نەخۆشییەکانی گورچیلە، هەوکردنی گورچیلە، برینی دوانزەگرێ و گەدەیان هەیە، پزیشکەکان ڕێنمایی دەدەن بەیانیان بە گەدەی بەتاڵ هەمووان پەرداخێک ئاو بخۆنەوە بۆ چالاکبوونی کرداری هەرس و ڕێگریکردن لە قەبزی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا