ئەم خواردنانە ڕێگری لە بەرزبونەوەی ڕێژەی خوێ لە لەشدا دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی خوێدا چەندین کێشەی تەندروستی لێدەکەوێتەوە وەک بەرزبونەوەی پەستانی خوێن، جەڵتەی مێشک و توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، بۆیە پێویستە ڕیژەیەکی زۆر خوێ لە خواردنەکانی ڕۆژانەدا بەکارنەیەت.

زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی خوێ وادەکات ڕێژەی خوێ لە جەستەدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە و چەندین نیشانەی دەبێت وەک، ئاوسانی سک، تینوێتی بەردەوام، میزکردن بەشێوەیەکی بەردەوام، سکچوون، زیادبوونی کێش و ڕشانەوە، بۆیە پێویستە بەڕێژەیەکی دیاریکراو خوێ بەکاربهێنرێت بەشێوەیەک کەسانی پێگەیشتوو دەبێت ڕۆژانە لە 2300 میلیگرام زیاتر بەکارنەهێنن بەنزیکی دەکاتە یەک کەوچکی بچووک.

ئەم خواردنانە ڕێگری لە بەرزبونەوەی ڕێژەی خوێ لە لەشدا دەکەن:

-مۆز
مۆز دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم دوای ژەمێکی پڕ خوێ سوودێکی زۆری بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن هەیە، مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشک کەمدەکاتەوە، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

أكل الموز في الصباح | الشرقية توداي

-ماست
دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم ڕێگری لە بەرزبونەوەی ڕێژەی سۆدیۆم دەکات، هەروەها سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ڕیخۆڵەکان هەیە.

طريقة عمل الزبادي في المنزل - طبخ

-کیوی
ڕێگری لە بەرزبونەووەی ڕێژەی سۆدیۆم لە جەستەدا دەکات، یارمەتی کرداری هەرس دەدات و ئەگەری ئاوسانی سک کەمدەکاتەوە.

فوائد تناول فاكهة الكيوي في رمضان - الكوزينة

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا