نیشانەیەکی نەزانراوی کەمی ڤیتامین بی١٢

پۆڵەتیک پرێس

ڤیتامین بی١٢ یەکێکە لە ڤیتامینە سەرەکیەکان کە لەش پێویستی پێیەتی، یارمەتی تەندروستی لەش و خانەکان دەدات، ڕێگری لە کەم خوێنی دەکات.

کەمی ڤیتامین بی١٢ کۆمەڵێک نیشانەی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا نیشانەیەکی نەزانراو یاخود کەم بیستراوی هەیە ئەویش دەنگی ناسروشتی ناو گوێ یان زرنگەی گوێیە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان زرنگەی گوێ پەیوەندی بە کەمی ڤیتامین بی١٢ەوە هەیە، لە هەندێک حاڵەتی قورسدا لەوانەیە هەستی بیستنیش زۆر کەم بێتەوە، بۆیە پێویستە لەکاتی بوونی دەنگێکی ناسروشتی گوێ یان زرنگەی گوێ سەردانی پزیشک بکرێت بۆ وەرگرتنی ڕێنمای و چارەسەرکردنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا