نیشانەو هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی خڕۆکە سپيیەکانی خوێن

ئەم بابەتە 379 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

خڕۆکە سپیەکانی خوێن ڕۆڵێکی کاریگەریان هەیە لەسەر سیستمی بەرگری لەشی مرۆڤ، بە شێوەیەکی گشتی کاری خڕۆکە سپیەکانی خوێن بریتییە لە ناوبردنی بەکتریا و هێرشکردنە سەر ئەو ڤایرۆسانەی هاتوونەتە ناو خانەکانی لەشەوە، ڕێگری دەکات لە توشبوونت بەهەندێک نەخۆشی، بەڵام دەکرێت بەرزبوونەوەی ڕێژەکەی توشی نەخۆشیت بکات.

نیشانەکانی بەرزبوونەوەی ڕێژەی خرۆکە سپیەکانی خوێن

سەرەتا بۆ زانینی ڕێژەی خڕۆکە سپیەکانی خوێنت پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت، چونکە تا ئەمڕۆ زانستی پزیشکی نەیتوانیوە نیشانەیەک دیاری بکات بۆ ئەو ڕێژەیە.

ڕێژەی خڕۆکە سپیەکانی خوێن لە لاشەی مرۆڤێکی پێگەیشتوودا، بریتیە لە ١٠٥٠٠ خڕۆکە،بە گشتی ئەم ژمارەیە لە نێوان ٤٥٠٠ بۆ ١٠٥٠٠ خڕۆکەدا ئاساییە.

هەروەها دەکرێت بەرزی ڕێژەی ئەم خڕۆکانە توشی نەخۆشیەکانی تا، خوێن بەربوون، لە دەستدانی کێش، ئازاری گشتیت بکات.

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ڕێژەی خرۆکە سپیەکانی خوێن

١-هەوکردنی زۆر

٢-دابەزینی بەرگری لەش

٣-بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی کۆرتکۆستیرۆیداتی زۆری تێدایە.

٤-هەندێک جۆری شێر پەنجە ، وەک لیمفۆستیکی خوێن.

٥-پەستانی زۆری سۆزداری و کار کردن.

٦-دووگیان بوون لە خانمان دا.٧-جگەرە کێشان.

٨-کاردانەوەی هەستیاری.

٩-وەرزش کردنی زۆر.

هەندێک لە نەخۆشیەکانی وەک تەنگە نەفەسی و سیل و کۆکینی زۆر، ڕەنگە تووشی بەرزبوونەوەی ڕێژەی خرۆکە سپیەکانی خوێنت بکات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک