ئەو نەخۆشیانەی بەهۆی نێرگەلەوە دروست دەبن

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی تەندروستی میسڕ دەڵێت: نێرگەلە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت بەتایبەتی ئەگەر یەک نێرگەلە لەلایەن چەند کەسێکەوە بەکاربهێنرێت، ئەمەش ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکان زیاتر دەکات.

وەزارەتی تەندروستی میسڕ باس لەوەش دەکات، نێرگەلە دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی وەک، توشبوون بە ڤایرۆسی کرداری هەناسە، هەوکردنی جگەر، توشبوون بە سیل، توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەو کەسانەی جگەرە کێشن و نەخۆشیەکانی دڵ و کرداری هەناسەیان هەیە ئەگەری توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاترە و لەکاتی توشبوونیاندا پێویستە واز لە جگەرەکێشان بهێنن، چونکە دۆخەکەیان قورستر دەکات و کاریگەری لاوەکیان زیاتر دەبێت بەراورد بە کەسانی ئاسایی.

جگەرەکێشان زیان بە سی و هەموو لەش دەگەیەنێت، ڕێگری لە ڕۆشتنی ئۆکسجینی تەواو دەکات بۆ گەشەکردن و ئەنجامدانی کردارەکانی لەش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا