ئایا ئەو مۆزانەی خاڵی ڕەشیان لەسەرە سوودی تەندروستیان هەیە؟

پۆڵەتیک پرێس

سوودە تەندروستیەکانی مۆز هەژمار ناکرێن، دەوڵەمەندە بە ڤیتامی و کانزاکان وزە بە لەش دەبەخشێت و هەستی تێربوون بۆماوەیەکی درێژتر زیاددەکات.

بەشێوەیەکی گشتی مۆز دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، کانزای پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی زۆری خەڵک کاتێک پەڵەی ڕەش لەسەر توێکڵەی دەردەکەوێت نایخۆن، بەڵام توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەو مۆزانەی پڵەی ڕەش لەسەر توێکڵەکەیان دروست دەبێت سوودێکی تەندروستی زۆریان هەیە، ئەوانیش:

-دەرکەوتنی پڵەی ڕەش لەسەر توێکڵی مۆز مانای کەڕووکردنی نییە، تا مۆز باشتر بگات دەرکەوتنی ئەو پەڵانە لەسەر توێکڵی مۆز زیاتر دەبن، لەوکاتەدا سوودێکی زۆری هەیە چونکە ماددەی دژەشێرپەنجەی تێدایە و ڕێگری لە گەشەی خانە ناسروشتیەکانی جەستە دەکات، واتە ڕێگری توشبوون بە شێرپەنجە دەکات.

-ئەو مۆزانەی بەتەواوی پێدەگەن ڕێژەیەکی زیاتر دژەئۆکسانەکانیان تێدایە بەرگری لەش بەهێز دەکەن بەرامبەر نەخۆشیەکان.

千萬別單靠吃“香蕉”減肥

-کاتێک مۆز زیاتر پێدەگات ڕێژەیەکی زیاتر مەگنسیۆمی تێدایە، ئەمەش سوودێکی زۆری بۆ ئەو کەسانە هەیە کە پەستانی خوێنیان بەرزە، چونکە یارمەتی دابەزاینی پەستانی خوێێن دەدات، هەروەها سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ، گەدە و ڕیخۆڵەکان هەیە.

-مۆزی تەواو پێگەیشتوو دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان یارمەتی باشترکردنی جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدات و رێگری لە قەبزی دەکات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک