ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر زیادکردنی دەوامی فەرمانبەران هاتەدەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنن دەبێت دەوامی تەواو بەرامبەر موچەی تەواو بێ لێبڕین بێت هاوكات لەڕێگەی یاداشتێكەوە ئاماژە بەوەدەكەن تا ئەو کاتەی پەتای کۆرۆنا ئاسایی دەبێتەوە و فەرمانبەران موچەی تەواو بە 30 ڕۆژ جارێک وەردەگرن نابێت ھیچ لایەک فشار نەکات بۆ زیادکردنی دەوامی فەرمانبەران.

ڕێکەوت زەکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێسی وتى، سەبارەت بەفشار بۆسەر فەرمانبەرانی حکومی و زیادکردنی دەوامی فەرمانبەران یاداشتێکمان ئامادەکردووە 17 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی واژوویان لەسەركردووەو تێدا داوامانكردووە ئەنجومەنی پارێزگا ئەو دەسەڵاتەی کەیاسا پێی داوە بۆ دەرکردنی بڕیار بەکاری بھێنێت بەجۆرێک دەوامی تەواو بەرامبەر بە موچەی تەواو تا ئەو کاتەی فەرمانبەران موچەی تەواو بە 30 ڕۆژ جارێک وەردەگرن ھیچ لایەک فشار نەکات بۆ زیادکردنی دەوامی فەرمانبەران.

وتیشی، تا كەمبونەوەی مەترسیەكانی كۆڕۆنا و پێدانی ڤاكسینی دژە كۆڕۆنا بە سەرجەم فەرمانبەران داوای داوامی تەواوەتی لە فەرمانبەران نەكرێت چونكە بەشێكە لە ڕێكارەكانی خۆپارێزی.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە بەڕێوەبەرو بەرپرسی بەش و ھۆبەکان بەجۆرێک دەوامی فەرمانبەران ڕێکبخەن کە مامەڵەی ھاوڵاتیان دوانەخات.

ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەیاداشتەكەیاندا داوا لەسەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگا دەكەن بڕیارێك دەربكات دەوام بەشێوەی تەناوب وەك ماوەی رابردوو بەردەوام بێت تا ئەوكاتەی فەرمانبەران موچەی تەواو وەردەگرن.

ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەربارەی دەوامی فەرمانبەران و بایكۆتكردنی دەوامی بەشێك لەفەرمانگەكان لەلایەن فەرانبەرانەوە پشتیان بەبڕگەی (8) لەماددەی (6) بڕگەی (3) لەماددەی (19) لەیاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019 بەستووە.

دەقی یاداشت و واژووی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی:

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا