پۆڵەتیک پرێس
لیمۆی ڕەش پێشی دەوترێت لیمۆ بەسرای، لیمۆر وشککراوە لەجیهاندا لە بەشێکی زۆری خواردنەکاندا بەکاردەهێنرێت و سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، بەتایبەتی بۆ قژ.
سوودەکانی لیمۆی ڕەش بۆ قژ:
-چارەسەری قژی تێکشاو دەکات
لیمۆی ڕەش مادە سوودبەخشەکانی تێدایە وەک، کالیسیۆم، ئاسن، مەگنسیۆم، فۆسفۆر و پۆتاسیۆم، یارمەتی خانە تێکشکاوەکان دەدات و چارەسەری قژی تێکشکاو دەکات کە بەهۆی تیشکی خۆرەوە زیانی پێگەیشتووە.
-ڕێگری لە سپیبوونی قژ دەکات
دەرکەوتنی تاڵی سپی بەشێکی زۆری خانمان ڕوبەڕوی دەبنەوە و کێشەیەکی بێزارکەرە بۆیان، بۆ چارەسەرکردنی دەتوانیت لیمۆی ڕەش بەکاربهێنیت، چونکە ڤیتامین بی12ی تێدایە ڕێگری لە سپیبوونی قژ دەکات.
-هەڵوەرینی قژ کەم دەکاتەوە
لیمۆی ڕەش ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە یارمەتی گەشەی قژ دەدات و ڕێگری لە هەڵوەرینی دەکات، ڕۆڵێکی زۆری لە دروستکردنی کۆلاجیندا هەیە کە یارمەتی پاککردنەوەی پێستی سەر دەدات و قژ بەهێز دەکات.
-چارەسەری کڕێش دەکات
تایبەتمەندی پاککەرەوە و دژە کەڕوو و میکرۆبی هەیە، چارەسەری کڕێشی قژ دەکات و ڕێگری لە دروستبوونی کەڕووەکانی پێست دەکات.