پۆڵەتیک پرێس
شێلم یەکێکە لە خواردنە بەناوبانگەکانی وەرزی زستان، کالۆری کەمە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە.
بەپێی ماڵپەڕی”Food revolution” خواردنی شێلم ئەم سوودانە بەجەستە دەگەیەنێت:
-ماددەی کیمیایی گلۆکۆزینۆلاتی تێدایە ڕێگری لە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە دەکات.
-ڕێژەیەکی باش نیتراتی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی خوێنبەرەکان و دابەزینی پەستانی خوێن هەیە.
-دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان و لۆتین پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەکات و ڕێگری لە دروستبوونی کێشەکانی دەکات.
-دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی گەدە و جوڵەی ڕیخۆڵەکان هەیە.
-ڕێگری لە کۆبوونەوەی چەوری لەجەستە دەکات و یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.
-پارێزگاری لە ڕێژەی شەکری خوێن دەکات.