پۆڵەتیک پرێس
تۆوی مەعدەنوس ڕۆڵێکی گرنگی لە چارەسەرکردنی دۆخە تەندروستییەکاندا هەیە، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکانی تێدایە بەرگری جەستە بەهێزدەکات.
بەشێوەیەکی گشتی تۆوی مەعدەنوس وەک چا ئامادەدەکرێت و دەخورێتەوە، جەستە لە ژەهرەکان ڕزگاردەکات و ڕێگری لە بەردی گورچیلە دەکات، بەرگری جەستە دژی نەخۆشیە درێژخایەنەکان وەک شێرپەنجە و نەخۆشیە وەرزییەکان بەهێزدەکات، کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکر و پەستانی خوێن دەکات.
چارەسەری کێشەکانی قژ دەکات، سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە و ڕێگری لە قەبزی دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگییەکی زۆری بۆ پێست هەیە ڕێگری لەو بەکتریایانە دەکات کە دەبنە هۆی دروستبوونی کێشەکانی پێست، ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دادەبەزێنێت کە هۆکارە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ.