پۆڵەتیک پرێس
چەندین خواردن و تێکەڵەی جیاواز هەن جەستە لە ژەهرەکان پاکدەکەنەوە، پاککردنەوەی جەستە لە ژەهرەکان کە بەهۆی چەندین هۆکاری جیاوازەوە لە جەستەدا کۆدەبێتەوە سوودێکی زۆری بۆ تەواوی جەستە هەیە بەتایبەتی بۆ باشترکردنی کردارەکانی جگەر.
ئەم خورادنانە یارمەتی جەستە دەدەن لە ژەهرەکان ڕزگاری بێت:
-لیمۆ
زیادکردنی چەند پارچەیەک لیمۆ بۆ ئاوی گەرم و ڕۆژانە خواردنەوەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و جەستە لە ژەهرەکان پاکدەکاتەوە، هەروەها جەستە شێداردەکاتەوە و کردارەکانی جگەریش باشتر دەکات.
-ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە کبریت
ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە کبریت وەک پیاز، سیر، بڕۆکلی، شێلم و کەلەرم ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانیان تێدایە یارمەتی پاکبونەوەی جەستە دەدەن.
-چای سەوز
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە خواردنەوەی چای سەوز ڕۆڵێکی گرنگی لە کەمکردنەوەی چەوری کۆبوەوە و ژەهرەکانی جەستەدا هەیە، بۆیە دوودڵ مەبە لە خواردنەوەی کوپێک چای سەوز هەموو ڕۆژێک.