ژمارەی ئاوارەكان لەهەرێم بەرەو كەمبوونەوە دەچێت

پۆلەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئاشكرای دەكات، ژمارەی ئاوارەكان لە عێراق و ھەرێمی كوردستان لە حەوت سەدوو 50 ھەزار خێزانەوە بۆ 37 ھەزار خێزان كەمبووەتەوە.

کەریم نوری، بریکاری وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، بە میدیاكانی عێراقی ڕاگەیاندووە، لە هەرێمی کوردستان 26 کامپی ئاوارە هەیە كە 16 كەمپیان لە سنوری پارێزگای دهۆکن وشەش كەمپیان لە سنوری پارێزگای هەولێرن و چوار كەمپیشیان دەكەنونە سنوری پارێزگای سلێمانی.

راشیگەیاندووە، لەكۆی ئەو 37 هەزار ئاوارەی ئێستا لەكەمپەكاندا ژیان بەسەر دەبەن 30 هەزار یان لەکەمپەکانی ھەرێمی کوردستاندا نیشتەجێن و ئەوانه‌ی دیكەش لە کەمپەکانی فەلوجە و ئەنبار و نەینەوان.

باسی لەوەشکردووە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا كار بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان دەكەن بۆ بۆ شوێنەکانی پێشووی خۆیان.

بریکاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، ئاماژەی بەوەشكردووە، ژمارەی خێزانە ئاوارەکان لە دوای ساڵی 2014 وە 750 هەزار خێزان بووە،بەڵام ئێستا ئه‌و ژماره‌یه‌ بۆ 37 هەزار خێزان كەمبووەتەوەو لەماوەی رابردوشدا چەندین خێزان گەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان و زیاتر لە 50 کەمپیش داخراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا