قەرەبووی زیانلێكەوتووانی كەمپی شاریا دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بەبڕی 500 هەزار دیناری عێراقی قەرەبووی زیان لێکەوتوانی ئاگرەکەی کەمپی شاریای دهۆك دەکەنەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ، ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی رایگەیاندووە، لەو بڕە پارەیەی بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی كەمپی شاریا دانراوە لەقۆناغی یەكەمدا 136 خێزان سودمەند دەبن هاوكات بەهەماهەنگیش لەگەڵ لایەنەکانە پەیوەندیدارەكان بەدواداچوون بۆ کەسانی شایستەش کراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، پرۆسەی دابەشکردنی پارەی قەرەبووكردنەوەكە لەلایەن لیژنەیەکی هاوبەشەوە كە لە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرێوەبەری بەشی پارێزگاکانی ناوەڕاست و شانەی ئەمنی و بەرێوەبەری ناحیەی فائدە بەهەماهەنگی لەگەڵ یەكەی کارگێری کەمپەکە بەرێوەدەچێت.

لەچەند رۆژی رابردوودا ئاگرلە ناوکەمپی شاریا تایبەت بە ئاوارەکانی شنگال لە کۆمەڵگەی شاریا لە قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دهۆک کەوتەوەو بەهۆیەشەوە شەش کەس برینداربوون، زیاتر لە 300 خێوەت سوتان و 110 خێوەتی دیکەش زیانیان بەرکەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا