مەترسییەكی گەورەی توركیا لە دهۆكەوە بۆسەر شەنگال ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی پەكەكە ئاشكرای دەكات، كە سوپای توركیا لە چەند ناوچەیەكی پارێزگای دهۆك تونێل هەڵدەكەنێت بۆ گەیشتن بە سنووری چیای شەنگال.

بەپێی هەواڵێك كە میدیاكانی پەكەكە بڵاویانكردەوە، زوربار تۆڵهەلدان، ئەندامی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی پەكەكە ئاشكرایكردووە، سوپای توركیا لە پارێزگای دهۆك تونێل هەڵدەكەنێت بۆ ئامادەكاریی گەیاندنی هێزەكانی بۆ سنوورەكانی چیای شەنگال.

ئەوەشی خستووەتەڕوو: ماوەیەكە توركیا ئامادەكاریی دەكات بۆ گەیاندنی هێزە زەمینییەكانی بۆ داگیركردنی شارۆچكەی شەنگالی ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا و هەروەها، دەیەوێت پارێزگای كەركوك و نەینەوا بە تەواویی داگیر بكات.

تا ئێستا هیچ لایەنێكی فەرمی لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆك وەڵامی بەرپرسەكەی پەكەكەیان نەداوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا