گەڕانەوەی ئاوارەكان دەكرێتە ئارەزوومەندانە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، تائێستاش نزیكەی 250 هەزار كەس لە كەمپەكاندا دەژین و پرسی مانەوەی ئاوارەكانیش ئارەزومەندانەیە.

وەزارەتەكە رایگەیاندووە، لەئێستادا نزیكەی 50 هەزار خێزانی ئاوارە لە كەمپەكاندان ئەگەر هەر خێزانێكیش پێنج كەس بن ئەوا ژمارەی ئاوارەكان دەگاتە نزیكەی 250 هەزار كەس.

ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ ئاوارەیەك ناچار نەكراوە بە زۆرەملێ بگەڕێتەوە زێدی خۆی و لە ئێستاشدا زۆرینەی ئاوارەكانی عێراق لە كەمپەكانی پارێزگاكانی هەرێمدا دەژین، “هیچ خێزانێك ناچار ناكرێت بگەڕێتەوە زێدی خۆی، ئەمە پرسێكی ئارەزوومەندانەیە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە لەماوەی رابردودا وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند لە سەرەتای ساڵی نوێدا جگە لە كەمپەكانی كوردستانن سەرجەم كەمپەكانی دیكە كە ئاوارەكانی تێدا دەژین دادەخەن.

ئەو بڕیارەش ناڕەزایی لێكەوتەوەو نێردەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكانیش لەعێراق داوایكرد، ئاوارەكان ناچار نەكرێن بە زۆرە ملێ كەمپەكان چۆڵ بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا