پۆڵەتیک پرێس
ئاگاداربوونی تەندروسی سیەکان کارێکی زۆر پێویست و گرنگ، خواردنی تەندروستیش ڕۆڵێکی زۆری هەیە لە تەندروستی سیەکاندا.
کاریگەریەکانی جگەرە،پیسی و ژەهری ژینگە و خواردنی ناتەندروست زیان بە تەندروستی سییەکان دەگەیەنێت، هەندێک خواردن هەیە یارمەتی تەندروستی سییەکان دەدات و ڕێگری لە تێکچوونی سی و توشبوونی بە نەخۆشیەکان دەکات.
ئەو خواردنانەی یارمەتی تەندروستی سی دەدەن:
-سیر
سیر تایبەتمەندی دژە ئۆکسان و هەوکردنی هەیە، سوودێکی زۆری بۆ نەخۆشیەکانی ڕەبۆ، هەوکردن و شێرپەنجەی سی هەیە، هەروەها چارەسەری شێرپەنجەی سی دەکات.
-زەردەچەوە
زەردەچەوە چارەسەری هەوکردنەکان دەکات، بەتایبەتی هەوکردنەکانی سی و نەخۆشی ڕەبۆ.
-زەنجەبیل
لە بەشێکی زۆری خواردن و خواردنەوەکاندا بەکاردەهێنرێت، تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە، یارمەتی تەندروستی سییەکان دەدات.
-زەیتی ماسی
دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا٣، سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی سییان هەیە، هەوکردنی سییەکان کەم دەکاتەوە.
-گوێز
دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا٣، سوودێکی زۆری بۆ نەخۆشیەکانی سی هەیە.
-ترشەمەنیەکان
میوەکانی پرتەقاڵ و لیمۆ سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین سین و دژەئۆکسانن، بەرگری لەش بەهێز دەکەن و ڕێگری لە هەوکردن و کێشەکانی کرداری هەناسە دەکەن، کردارەکانی سی باشتر دەکەن.
-پیاز
پیاز ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و مادە سوودبەخشەکانی تێدایە، وەک چارەسەرێک بۆ سەرمابوون و ئەنفلۆنزا بەکاردێت، دژەهەوکردنە هەوکردنەکانی سی و ڕەبۆ کەم دەکاتەوە.
-سێو
بەپێی لێکۆڵینەوەکان خواردنی سێو بەڕێژەیەکی گونجاو توشبوون بە شێرپەنجەی سی و ڕەبۆ کەم دەکاتەوە.