توشبووانی کۆرۆنا دابەش دەبن بۆ ٣ بەش

پۆڵەتیک پرێس

زانایانی بواری تەندروستی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنایان دابەش کرد، بەسەر سێ گروپی جیاوازدا بەپێی ئەو نیشانانەی تیایاندا دەرکەوتووە.

ڕۆژنامەکان لێکۆڵینەوەکیان بڵاوکردەوە، کە لەسەر چەند نەخۆشێکی کۆرۆنا لە، ١٤ نەخۆشخانەو ٦٠ کلینیکی پزیشکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەنجام درابوو.

لێکۆڵینەوەکە لەسەر ٧ەزار و ٥٣٨ کەس ئەنجام درابوو، کە توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لە ماوەی ٦ مانگدا، لەو ژمارەیە تەنها هەزارو ٢٢ کەسیان پێویستیان ە نەخۆشخانە بوو.

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە دەرکەوت توشبووان بەسەر، سێ گروپدا دابەش دابن لە ٪٢٣ی ئەو کەسانەی توشی جۆری یەکەم بوون، یان ئەو کەسانەی توشی جۆرە زیان بەخشەکە بوون، پەیوەندیان بە خراپترین ئەنجامی کلینیکەکانەوە هەبوو، هەروەها بەرزترین ئاستی توشبوو کە پێویستیان بە نەخۆشخانە بوو ئەو کەسانە بوون کە نەخۆشی گورچیلەیان هەبوو دڵیان لاواز بوو.

ئەنجام دەرانی تویژینەوەکە ڕایانگەیاند، ئەم دابەش کردنە شتێکی باشە بۆ داهاتوو، چونکە دەزانرێت کێ مەترسی لەسەرە و کێ پێویستی بە یارمەتی هەیە تا زووتر چارەسەری بۆ بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا