کاریگەرییەکانی دابەزینی ڕێژەی شەکر لەخوێندا لەسەر تەندروستی جەستە

پۆڵەتیک پرێس

دابەزینی ڕێژەی شەکر لەخوێندا بەهەمان شێوەی بەرزبوونەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستە دەبێت، بۆیە پێویستە فەرامۆش نەکرێت و خێرا چارەسەر بکرێت.

بەشێوەیەکی گشتی هەموو کەسێک پێویستی بەڕێژەیەکی دیاریکراو لە شەکر هەیە کاتێک ئەو ڕێژەیە لە جەستەدا کەمدەبێتەوە ئەوا دەبێتە هۆی دابەزینی ڕێژەی شەکری لەخوێندا لەوکاتەدا جەستە وزەی تەواوی بۆ ئەنجامدانی کردارەکانی نابێت.

دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن لەوانەیە چەندین هۆکاری هەبێت وەک، کاتێک جەستە ڕێژەیەکی زۆر لە ئەنسۆلین بەرهەمبهێنێت، بەکارهێنانی ڕێژەیەکی زۆر لەو دەرمانانە دەبنە هۆی دابەزینی ڕێژەی شەکر، توشبوون بە هەندێک نەخۆشی، لەوکاتەدا ئەم کاریگەرییە لاوەکیانەی لەسەر جەستە دەبێت:

-نۆرەی دڵ
-خوێنبەربوونی مێشک
-نەخۆشیەکانی گورچیلە
-گێژبوون
-نەخۆشیەکانی چاو

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا