پۆڵەتیک پرێس
ڤایرۆسی گەدە یەکێکە لەو کێشانەی ڕوبەڕووی کرداری هەرس دەبێتەوە، بەهۆی ئەوەشەوە چەندین کێشەی دیکە ڕودەدات وەک، هەوکردنی گەدە، برینی گەدە، خوێن بەربوونی ناوەکی و شێرپەنجەی گەدە.
ڤایرۆسی گەدە لەڕێگەی بەکارهێنانی کەلوپەلی کەسانی توشبوو، ئاو و خواردنی پیسەوە دەگوازرێتەوە، نیشانەکانیشی بەشێوەی ئاوسانی سک، دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە دەردەکەوێت، کەسی توشبوو هەست بە سووتانی گەدە، یان ئازاری سک یان ڕشانەوەیەکی خوێناوی دەکات، هەروەها دابەزینی کێش بەشێوەیەکی نائاسایی نیشانەیەکی دیکەیە، لەگەڵ دەرکەوتنی ئەم نیشانانەدا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت دوای پشکنین چارەسەری گونجاو وەربگیرێت.
ئەو خواردنانەی ڤایرۆسی گەدە لەناودەبەن:
-زەنجەبیل
زانایانی بواری تەندروستی جەخت لەوە دەکەنەوە زەنجەبیل ڤایرۆسی گەدە لەناو دەبات و چارەسەری سووتانی گەدە، دڵتێکەڵهاتن، سەرگێژخواردن و ئازاری گەدە دەکات.
-زەردەچەوە
ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەکانی گەدەدا هەیە، چارەسەری کێشەکانی گەدە، ئاوسانی سک، دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا پزیشکان ڕێنمای دەدەن زیادەڕەوی لەخواردنیندا نەکرێت.
-کەلەرم
ڕێگری لە ڤایرۆسی گەدە دەکات، بەڵام پێویستە بەڕێژەیەکی کەم بخورێت چونکە ئاوسانی سک دروست دەکات.
-میوە فرێشەکان
توێژینەوەکان دەریدەخەن شاتوو، توو و شلیکی فرێش ڕۆڵێکی سەرەکیان لە لەناوبردنی ڤایرۆسەکانی گەدەدا هەیە و کرداری هەرس باشتر دەکات.
-ماسی و گۆشتی سپی
ماسی و گۆشتی سپی یارمەتی ئاسانکردنی کرداری هەرس دەدەن، چارەسەری کێشەکانی گەدە دەکەن.
-شیر و پەنیر و ماست
لێکۆڵینەوەکان ئەوە ڕوون دەکەنەوە دەتوانرێت شیر وەک چارەسەرێک بۆ ڤایرۆسی گەدە بەکاربهێنرێت، چونکە شیرەمەنیەکان ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتینیان تێدایە.
-هەنگوین
هەنگوینی مانوکا و داری بلوگ ڕێگری توشبوون بە ڤایرۆس و بەکتریای گەدە دەکات.