پۆڵەتیک پرێس
توێژینەوەیەکی نوێ کە لەڕۆژنامەیەکی ئەوروپی تایبەت بە نەخۆشییەکانی دڵدا بڵاوکراوەتەوە ڕوونیدەکاتەوە، زیادەڕەویکردن لە خواردنی بەرهەمە شیرەمەنیەکاندا کاریگەری لەسەر تەندروستی دڵ دەبێت و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاددەکات، بەپێی ماڵپەڕی”eatthis”.
کاسرین جێرڤاسیۆ سپۆڕی بواری خۆراک دەڵێت، بەرهەمە شیرەمەنیەکان بەگشتی ڕێژەیەکی زۆر چەوری و کۆلیستڕۆڵیان تێدایە، زیادەڕەویکردن تێیاندا لەوانەیە ببێتە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، هەروەها توشبووانی نەخۆشییەکانی دڵیش مەترسی توشبوونیان بە جەڵتەی مێشک زیاددەکات.
پسپۆڕەکە جەختدەکاتەوە بابەتەکە پەیوەندی بەو ڕێژەیەوە هەیە کە بەکاردەهێنرێت، چونکە بەرهەمە شیرەمەنیەکان سوودێکی زۆریان بۆ جەستە هەیە و گرنگن، بەڵام نابێت زیادەڕەوی لەخواردنیاندا بکرێت بەتایبەتی ئەو جۆرانەی دەوڵەمەندن بە چەوری، بەتایبەتیش بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشییەکانی دڵ و چەوریان هەیە.