ئەو خواردنانەی لە وەرزی زستاندا دەبنە هۆی خەمۆکی

پۆڵەتیک پرێس

لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان بەشێک لە خەڵک بەهۆی گۆڕینی کەش و هەواوە ڕوبەڕووی خەمۆکی دەبنەوە، بەڵام توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە هەندێک خواردن لە وەرزی زستاندا دەبنە هۆی توشبوون بە خەمۆکی.

پسپۆڕێکی بواری خۆراک دەڵێت: هەندێک لە خواردنەکان کاریگەریان لەسەری کرداری هەرس دەبێت و دەبنە هۆی خەمۆکی وەک خواردنە چەورەکان، شیرەمەنیەکان، هەروەها باس لەوەش دەکات پێویستە قاوە زۆر نەخورێتەوە چونکە بەهەمان شێوە دەبێتە هۆی خەمۆکی، ئەو خواردنانە دەبنە هۆی زیادبوونی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ لەخوێندا، ئەمەش مەترسی توشبوون بە خەمۆکی بەڕێژەی %40 زیاد دەکات.

الغذاء الصحي أقوى العلاجات المضادة للاكتئاب وأكثرها أمانا | | صحيفة العرب

پسپۆڕکە ئاماژەی بەوەش کرد لە وەرزی زستان و باران باریندا باشترە سیستمی خۆراکی لە ماسی و خواردنە دەریاییەکان، سەوزەواتەکان، میوەکان و زەیتە ڕووەکیەکان پێکهاتبێت، ئەم جۆرە خەمۆکیە بەهۆی گۆڕان لە کاتژمێرەکانی شەو و ڕۆژدا لە وەرزی پایز و زستاندا ڕوودەدات، بە خەمۆکی زستان ناودەبرێت لەگەڵ هاتنی وەرزی پایزدا دەست پێدەکات و لەگەڵ کۆتای هاتنی وەرزی زستاندا کۆتای دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا