پۆڵەتیک پرێس
بەرزبونەوەی پەستانی خوێن زۆربەی کات بێئەوەی هیچ نیشانەیەکی هەبێت مەترسیەکی زۆر لەسەر ژیانی کەسەکان دروست دەکات و هەندێکجار دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ و مێشک.
بۆئەوەی لەو مەترسیانە بەدوور بیت پێویستە کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێنت بکەیت، هەندێک لە خواردن و خواردنەوەکان یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن دەدەن و ڕێگری لە بەرزبونەوەی دەکەن، خواردنەوەی چای ڕەش و سەوز سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی دڵ و بۆریەخوێنەکان هەیە، هەروەها کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکەن.
توێژینەوەکان دەریانخستووە خواردنەوەی ئەو دوو جۆر چایە یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن دەدەن و ڕێگری لە بەرزبونەوەی دەکەن، هەروەها کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر دابەزینی کۆلیستڕۆڵی خوێن هەیە، بۆیە دەتوانرێت ڕۆژانە ڕێژەیەکی گونجاوی لێبخورێتەوە و پێویستە زیادەڕەویش لە خواردنەوەیدا نەکرێت بۆئەوەی زیانی تەندروستی لێنەکەوێتەوە.