پۆڵەتیک پرێس
پسپۆڕانی بواری خۆراک پێنج خواردنیان خستەڕوو کە کاریگەری ئەرێنیان لەسەر دابەزینی کێش و ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ هەیە، بۆیە پێویستە بۆ سیتمی خۆراکی زیادبکرێن.
ئەو خواردنانە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان، کە جەستە ڕۆژانە پێویستی پێیەتی و یارمەتی دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن، کۆلیستڕۆڵی خراپ و کێش دەدات، هەروەها سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ و کرداری هەرس هەیە و ڕێگری لە قەبزی دەکات.
پێنج خواردن بۆ دابەزینی کێش و کۆلیستڕۆڵی خراپ:
-بەزالیا
دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان لەهەر 100 گرامێکی کوڵاودا نزیکەی 8.3 گرام ڕیشاڵی تێدایە، بەیەکێک لە بەسوودترین خواردنەکان بۆ دابەزینی کێش و کۆلیستڕۆڵ دادەنرێت.
-توو
خێزانی توو بەهەموو جۆرەکانیەوە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی، مەنگەنیز و ڕیشاڵەکان.
-سێو
توێژینەوەکان دەریانخستووە سێوێکی قەبارە ناوەند 4.4 گرام ڕیشاڵی تێدایە، کە بۆ دابەزینی کێش و ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ گرنگە.
-نیسک
ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتین و ڕیشاڵەکانی تێدایە و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.
-ئاڤۆکادۆ
بەیەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی ڕیشاڵ دادەنرێت لەهەر 100 گرامێکدا نزیکەی 6.7 گرام ڕیشاڵی تێدایە یارمەتی دابەزینی کێش و کۆلیستڕۆڵ دەدات.