سوودەکانی هەنگوینی ڕەش

پۆڵەتیک پرێس

هەنگوینی ڕەش دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان و سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، پارێزگاری لە لەش دەکات بەرامبەر نەخۆشیەکان.

هەنگوینی ڕەش ڕێژەیەکی زۆر ئاسنی تێدایە و ڕێگری توشبوون بە کەم خوێنی(ئەنیمیا) دەکات، ڕێژەیەکی زۆر کالیسیۆمیشی تێدایە یارمەتی بەهێزبوونی ئێسک و ددانەکان دەدات، تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە و ڕێگری لە هەوکردنی جومگە و ڕۆماتیزم دەکات، هەنگوینی ڕەش دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم وایلێدەکات تەندروستی دڵ و دەمارە خوێنەکان بپارێزێت و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.

فوائد مذهلة للعسل الأسود للشعر والجسم | cbc سفرة

 

ئەو ڤیتامینانەی لە هەنگوینی ڕەشدا هەیە چارەسەری ماندویەتی و سەرئێشە دەکات، هەنگوینی ڕەش ڕۆڵێکی گرنگی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی گەدە و قەبزیدا هەیە، سوودێکی زۆریشی لە چارەسەرکردنی کیشەکانی پێست و هەڵوەرینی قژدا هەیە، لەگەڵ ئەوانەشدا سەرچاوەیەکی زۆر باشی وزەیە بۆ لەش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا