پۆڵەتیک پرێس
لێکۆڵینەوە لە ئاشتی و ئارامی ناو خودی خۆت کارێکی ئاسان نیە، لە کاتێکدا ئێمە بە کۆمەڵێک هەواڵی نەرێنی دەورە دراوین، لە هەمان کاتدا پەستانێکی زۆر لەسر دەروون و جەستەمان هەیە بەڵام باشتر وایە بۆ پاراستنی ئارامی مێشکمان چەند ڕێنماییەک هەیە جێ بە جێی بکەین.
١-پسپۆڕان پێشنیاری کەم کردنەوەی بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەکەن، چونکە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی بێزاری و بێ خەوی.
٢-هەروەها ئاماژە بەوە دەدەن باشتر وایە بیر لەوشتانە نەکرێتەوە کە لەتوانا و دەسەڵاتی تۆدا نیە، کۆنترۆڵی بکەیت، بەڵکو باشتر وایە سەرنج بخەیتە سەر ئەو شتانەی کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە بەختەوەری و ئارامی بەدەست بهێنیت.
٣-گفتوگۆکردن لەگەڵ خۆت کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی هەیە، گفتوگۆکردن لەگەڵ خۆت بە شێوەیەکی گەشبینانە ئەبێتە هۆی دروست بوونی هیوا، باشتر بیرکردنەوە نەرێنیەکان بخەیتەلاوە.
٤-هەندێک کەس لە بیری دەکەن، هەموو پەیوەندیەک سنوری خۆی هەیە شکاندنی ئەو سنورانە دەبێتە هۆی سترێسی و ماندبوونی هەندێک، کات توشی نەخۆشی دەروونی و خەمۆکیت دەکات، باشتر وایە سنورێکت بۆ هەر پەیوەندیەک هەبێت.
٥-باشتر وایە زۆر لە داهاتوو نەترسیت و بیر لە ئێستا بکەیتەوە، کارێکی باشە گرنگی بە دڵ خۆشی ئێستات بەیت .