سوودەکانی هەڵوژەی وشککراو بۆ تەندروستی ئێسکەکان

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی هەڵوژە یەکێکە لە میوە بەسوودەکان بۆ تەندروستی، هەڵوژەی وشککراو بەهەمان شێوە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە بەتایبەتی تەندروستی ئێسکەکان، دڵ و مێشک.

بەپێی ماڵپەڕی”health”، هەڵوژەی وشککراو یارمەتی بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدات و ڕێگری لە فشەڵبوونیان دەکات، هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی ئازار و هەوکردنی جومگەکان دەدات، بۆیە ئەو کەسانەی بەدەست کێشە تەندروستییەکان و ئازاری ئێسک و جومگەکانەوە دەناڵێنن پێویستە بۆ سیستمی خۆراکیان زیادیبکەن.

Can Dogs Eat Prunes? Safe Foods For Dogs

دەوڵەمەندە بە مس، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم و ڤیتامین کەی کە بۆ بەهێزبوونی ئێسکەکان پێویستن، ماددەی بۆلیفینۆلی تێدایە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان دەدات و سوودێکی زۆری بۆ ئەو کەسانە هەیە کە بەدەست فشەڵبوونی ئێسکەکانەوە دەناڵێنن، لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان چارەسەری کێشەکانی ڕیخۆڵە دەکات، ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات و کۆنتڕۆڵی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خوێن دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا