لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمان: داواكارین كێشەی توركیا و پەكەكە بە ئاشتی چارەسەربكرێت

پۆڵەتیك پریس

لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لەپەرلەمانی كوردستان دەڵێت، داواكارین كێشەی توركیاو پەكەكە بەئاشتییانە چارەسەر بكرێت لەئەگەری چارەسەر نەبوون لەناو خاكی توركیا كێشەكە یەكلایی بكرێتەوە.

لە راگەیەنراوێكدا لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ نۆ پێشمەرگە كە لەهۆبەی ئەندازە بوونە و كاریان هەڵگرتنەوە و پووچەڵكردنەوەی بۆمب بووە، لەكاتی ئەنجامدانی ئەركێكی سەربازی لە چیای مەتینی قەزای ئامێدی، بەمەبەستی پاراستنی خەڵك و گوندەكانی ئەم ناوچەیە و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەكە، هێرشكراوەتەسەر ئۆتۆمبێلەكەیان لەجۆری باجیرۆ لەوكاتەی ویستوویانە بەرەو ئەو بنكانە بڕۆن كەپێش چوار مانگ لەو ناوچەیە دانرابوون، بەڵام بەداخەوە كەوتوونەتە بۆسەیەكی پەكەكە و پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چواری دیكەش برینداربوون.

دەقی راگەیەنراوەكە:

بەداخەوە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 2021/6/5، هێزێكی پێشمەرگەی زێرەڤانی لەچیای مەتین كەوتوونەتە بۆسەیەكی پەكەكەو پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چواری دیكەش برینداربوون.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (9) پێشمەرگە كە لەهۆبەی ئەندازە بوونەو كاریان هەڵگرتنەوەو پووچەڵكردنەوەی بۆمب بووە، لەكاتی ئەنجامدانی ئەركێكی سەربازی لەچیای مەتینی قەزای ئامێدی، بەمەبەستی پاراستنی خەڵك و گوندەكانی ئەم ناوچەیەو گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەكە، هێرشكراوەتەسەر ئۆتۆمبێلەكەیان لەجۆری باجیرۆ لەوكاتەی ویستوویانە بەرەو ئەو بنكانە بڕۆن كەپێش چوار مانگ لەو ناوچەیە دانرابوون، بەڵام بەداخەوە كەوتوونەتە بۆسەیەكی پەكەكەو پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چواری دیكەش برینداربوون.

وەك لیژنەی كاروباری پێشمەرگە ئەم هێرشە ئیدانەو شەرمەزار دەكەین و سەرەخۆشی لەبنەماڵەی سەربەرزی شەهیدەكان دەكەین و داوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین.

چەندین ساڵە پەكەكە بەبیانووی شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی توركیا بووەتە مەترسی بۆ سەر هەرێمی كوردستان و چەندینجار رۆڵەی ئەم هەرێمەیان شەهید كردووە، لەلایەكی تر بوونەتە هۆكاری چوڵبوون و وێرانبوونی سەدان گۆندی سنووری هەرێمی كوردستان.

بۆیە جارێكی تر داوایان لێدەكەین كەشەڕەكەیان ببەنە ناو خاكی توركیاو نەبنە هۆكاری مەترسی بۆ سەر دەستكەوت و سەروەرییەكانی هەرێمی كوردستان و دەبێ رێز لەسنووری هەرێم بگرن و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان نەخەنە مەترسییەوەو باخوێنی كورد بەدەستی كورد نەرێژرێت، بۆیە داواكارین كێشەی توركیاو پەكەكە بەئاشتییانە چارەسەر بكرێت لەئەگەری چارەسەر نەبوون لەناو خاكی توركیا كێشەكە یەكلایی بكرێتەوە.

لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لەپەرلەمانی كوردستان
5ی حوزەیرانی 2021

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا