مەلا ناسر: وەزیری ناوخۆ دەستوەردان لەوەزارەتی پێشمەرگە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لەپەرلەمانی كوردستان لەسەر بابەتی رێكخستنەوەی یەكەكانی پاسەوانی و هەموواركردنەوەی یاسای هاتوچۆی هەرێمی كوردستان وەزیری ناوخۆ بانگێشتی پەرلەمان دەكات و ئەندامێكی لیژنەكەش رایدەگەیەنێت وەزیری ناوخۆی هەرێم دەستوەردان لەكاروباری وەزارەتی پێشمەرگە دەكات و بریاری لەسەر ژمارەی پاسەوانانی وەزارەتی پێشمەرگەش داوە.

مەلا ناسر ئەحمەد ، ئەندامی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لەپەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، سبەینێ دووشەممە 7ی حوزەیران لیژنەكەیان لەگەڵ وەزیری ناوخۆ گفتوگۆدەكات لەسەر یەكەكانی پاسەوانی و یاسای خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ و هەموواركردنەوەی یاسای هاتوچۆ لەهەرێمی كوردستان.

وتیشی، وەزیری ناوخۆی هەرێم بەشێوەیەكی ناداد پەروەرانە ژمارەی پاسەوانی وەزیرو پەرلەمانتارو بەڕێوەبەرە گشتییەكان و پاسەوانی ئەفسەرانی پلە باڵای دیاریكردووە و هیچ مافێكی بە ئەفسەرانی پلەی ملازم تا رائد نەداوە و پاسەوانیان بۆدیاری نەكراوە لەكاتێكدا ئەركی قورسایی زۆریان لەسەر شانە بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانیان بۆیە لەپەرلەمان ئەو بابەتانە لەگەڵ وەزیری ناوخۆ تاوتوێدەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد،، بەگوێرەی ئەو فەرمانەی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم دەریكردووە بۆ دیاری كردنی ژمارەی پاسەوانەكان دەست تێوەردانی گەورەی لەوەزارەتی پێشمەرگەدا كردووە لەكاتێكدا وەزارەتی پێشمەرگە وەزارەتێكی سەربەخۆی جیاوازە و دەبێت خۆیان پێداویستییەكانیان دیاری بكەن.

بەگوێرەی زانیارییەكان لەهەرێمی كوردستان نزیكەی 70 هەزار پاسەوانی تایبەت هەیە و بەشێكیان وەك پێویست ئەرك نابینن و حكومەت دەیەوێت لەیاسای چاكسازیدا رێكخستنەوەیان بۆ بكات.
هاوكات وتەی ئەندامەكەی پەرلەمانی كوردستان لەكاتێكدایە پێشتر وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ژمارەی پاسەوانی بەرپرسان کەمدەکەنەوە بەجۆرێك زۆرترین پاسەوان بۆ وەزیرە کە 10 پاسەوان دەبێت و کەمترین پاسەوان بۆ عەقیدە کە تەنها یەک پاسەوانی دەبێت.
‏‎

خشتەی پاسەوانان بۆ پلە باڵاكان بەم شێوەیەی خوارەوە بڕیاری لەسەر دراوە:

وه‌زیر/ 10 پاسه‌وان.
‏‎بریکاری وه‌زیر/ پێنج پاسه‌وان.
‏‎پارێزگار/ هه‌شت پاسه‌وان .
‏‎جێگری پارێزگار/ دوو پاسه‌وان.
‏‎سه‌رۆکی یٔه‌نجومه‌نی پارێزگاکان/ سێ پاسه‌وان.
‏‎سه‌رۆکی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان/ شه‌ش پاسه‌وان.
‏‎جێگری سه‌رۆکی دادگای پێداچوونه‌وه‌ و یٔه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه/‌ سێ پاسه‌وان.
‏‎سه‌رۆک دادگا مه‌ده‌نییه‌کان/ سێ پاسه‌وان.
‏‎دادوه‌ری مه‌ده‌نی/ دوو پاسه‌وان.
‏‎سه‌رۆکی داواکاری گشتی/ سێ پاسه‌وان.
‏‎ئه‌ندامی داوکاری گشتی/ دوو پاسه‌وان.
‏‎قایمقام/ دوو پاسه‌وان.
‏‎به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌/ دوو پاسه‌وان.
‏‎به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ/ سێ پاسه‌وان.
‏‎پشکنه‌ری کارگێڕی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ/ یه‌ک پاسه‌وان.
‏‎په‌رله‌مانتار/ سێ پاسه‌وان.
‏‎فه‌ریق ئه‌وه‌ل/ چوار پاسه‌وان.
‏‎فه‌ریق/ سێ پاسه‌وان.
‏‎لیوا/ دوو پاسه‌وان.
‏‎عه‌مید/ یه‌ک پاسه‌وان.
‏‎عه‌قید/ یه‌ک پاسه‌وان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا