جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی: بڕوایەكی تەواو دروست بووە داهات بەشی مووچە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: لە ئێستادا بڕوایەكی تەواو دروستبووە بەوەی داهاتی ناوخۆ بەرێكوپێكی كۆبكرێتەوە و بگەڕێنرێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێم بەشی مووچەی تەواوی فەرمانبەران و بەشێك لە خزمەتگوزارییەكانیش دەكات.

هەرسێ لیژنەی یاسایی، دارایی و كاروباری ئابووری، وزە و سامانە سرووشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی، رۆژی 7-7-2021 كۆبوونەتەوە و راسپاردەیەكیان ئامادەكردووە بۆ ئەوەی رادەستی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بكەن.

راسپاردەكانی پەرلەمانی كوردستان خۆی لە شەش تەوەر دەبینن، هەر هەموویان یارمەتیدەر دەبن بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان كە دەستی كراوە دەبێ بۆ باشتر كۆكردنەوەی داهات، كە بە شێوەیەك دابەشبكرێت كە چی دیكە پێدانی مووچە لە هەرێمی كوردستان دوانەكەوێت و بەبێ لێبڕینی 21٪ دابەشبكرێت.

عەباس فەتاح ، جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: دەركردنی ئەم راسپاردانە لەسەر داواكاری پەرلەمانتاران و خەڵكی كوردستان بووە، ئێستا بڕوایەكی وا دروست بووە ئەو داهاتەی لە هەرێم هەیە بەشی مووچەی تەواوی فەرمانبەران دەكات و دەتوانێت بەشێك لە خزمەتگوزارییەكانیش جێبەجێبكات.

عەباس فەتاح وتی: پێشتر بۆیە ئەم داواكارییە نەكراوە چونكە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كێشەی ئابوری هەبووە، ئێستا ئەگەر هەموو داهاتی كوردستان كۆبكرێتەوە و بخرێتە خەزێنەی حكومەتی هەرێمەوە ئەوا دەتوانرێت بارودۆخی دارایی هاووڵاتیان و كێشەی مووچەش چارەسەربكرێت.

ئەو تەوەرانەی لە راسپاردەكانی پەرلەمانی كوردستاندا هاتوون كە ئەگەر رێكبخرێنەوە كێشەی مووچە كۆتایی دێت بریتین لە (دۆسییەی نەوت، دۆسییەی گومرگەكان، باج و رسوومات، كۆكردنەوەی داهاتی كارەبا، جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی و مووچەخۆرانی گرێبەست و وانەبێژان)

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا