پۆڵەتیك پرێس
بریارە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان لەبارەی چەند تەوەرێك كۆبێتەوە، یەكێك لەتەوەرەكانییش تایبەتە بەگفتوگۆکردن لەبارەی دۆخی کەسوکاری ئەنفالکراوان.
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نوسراوێکدا بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستانی کردوە بۆ دانیشتنی ژماره حەوتی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌رۆی ئەمڕۆ.
لەنوسراوەكەدا هاتووە، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆكردنی راپۆرتی لیژنه‌ی پێكهاتوو به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (پێنجه‌م)ی مادده‌ی (16) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ سه‌ردانیكردنی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ بۆ ئاگاداربوون له‌دۆخی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و خزمه‌تگوزاری له‌ناوچه‌كاندا، به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (16) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ چوارشەمە 14ی نیسان 33 ساڵ بەسەر قۆناغی یەكەمی شاڵاوی ئەنفالی گەلی کورد لە باشووری کوردستان لەلایەن رژێمی بەعسی ڕووخاوەوە تێپەڕ دەبێت.