زیندەوەرەکانی دەریاکان بەرەو لەناوچوون دەچن

پۆڵەتیک پرێس

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ مەترسیەکانی سەر هەسارەی زەوی و بەتایبەت ئەو دەریاچانەی ئاوی سازگاریان هەیە، ئاشکرا کرد، بە شێوەیەک لەوانەیە مەترسی گەورە بۆ سەر ژیانی ماسیەکان دروست ببێت.

لێکۆڵینەوەکە جەختی لە دابەزینی ئاستی ئاوی ئۆکسجین کردەوە لە دەریاچەی ئاوە سازگارەکاندا بە خێراییەکی گەورە، خێراتر لە زەریاکان ئەم کێشەیە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر سییەکانی دەریاچەکان، کە ژیانی چەندەها ماسی و زیندەوەریتر لەخۆ دەگرێت.

لێکۆڵینەوەکە لە گۆڤارێکدا بڵاو کراوەتەوە، تیایدا ئاماژە بەوەدراوە دابەزینی ڕێژەی ئۆکسجین لە دەریاچەی ناوچە تەختەکان بە ڕێژەی لە %5.5کە دەکاتە لە %18.6ڕێژەی دابەزین لە ساڵی ١٩٨٠وە.

کێڤن ڕۆس نوسەری توێژینەوەکە مامۆستا لە پەیمانگای ڕێلانسەر، وتی هەموو شێّوازە جیاوازەکانی ژیان پشت بە ئۆکسجین دەبەستن، سیستمێکە بە تایبەتی پاڵپشتی خۆراکی ئاو دەکات، لە دەست دانی ئۆکسجین لە ئاودا بە مانای لە دەست دانی زۆرێک لە زیندەوەرە ئاویەکان دێت.

ئاماژەی بەوەش دا، دەریاچەکان بە ڕێژەی ٢.٧٥بۆ ٩.٣ خێراتر لە زەریاکان ئۆکسجین لە دەست دەدەن، ئەمەش کاریگری دەبێت لەسەر تەواوی سیستمی ژینگە و ژیان.

هەرچەندە دەریاکان لە %٣ی ڕێژەی گۆی زەوی پێک دەهێنن، بەڵام ڕێژەیەکی زۆر لە زیندەوەرە جۆراوجۆرەکان لە خۆ دەگرێ، هەروەها وتی گۆڕانکاری لەم دەریایەندا هەڕەشەیەکی جدی بۆ سەر جیهان دروست دەکات گۆڕنکاری کەش و هەوا کاریگەرییەکی گەورەتر دروست دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا