پۆڵەتیک پرێس
هەموو هۆتێلەکانی جیهان بە پەرۆشن بۆ دابیکردنی هەموو ئامرازەکانی ئاسودەیی و خۆشگوزەرانی بۆ میوانەکانیان، وەک “ئایس هۆتێل”ی سویدی کە بڕیارە ساڵی ئایندە بکرێتەوە، بەپێی ماڵپەڕی”دەیلی مەیل”ی بەڕیتانی.
هۆتێلی سویدی کۆکراوەی پەیکەری سەهۆڵی هەیە، کە لەساڵی 1989دا نەخشێنراوان و ساڵانە دووبارە نەخشێنراونەتەوە، هۆتێلەکە دەکەوێتە گوندیJukkasjarvi کە 125 میل لە بازنەی جەمسەری باکووری کەنارەکانی ڕووباری تۆرن دوورە، هۆتێلەکە لە 12 سویت پێکهاتوو لەگەڵ سویتێکی زۆر جوان و تایبەت کە لەلایەن 24 هونەرمەندی جیهانەوە دیزاینکراوە، پەیکەرە سەهۆڵەکانی هۆتێلەکە جیاوازن و ئیلهامیان لە یاری ڤیدیۆیی، قارچکی گەورە و شتی دیکە وەرگرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا دیزاینێکی نوێ بۆ هۆڵی بۆنەکان لە هۆتێلەکەدا لەگەڵ گوڵ کراوە لەلایەن Wouter Biegelaar و Viktor Tsarski.
ڕاپۆرتەکە باسی لەوەشکردووە دروستکردنی هۆتێلەکە لە بەهارەوە دەستیپێکرد پاش ئەوەی بلۆکە سەهۆڵەکان لە ڕووباری تۆرن کۆکراونەتەوە و لە عەمبارێکی سەهۆڵدا لە گۆکسجارڤی هەڵگیراون، پلەی گەرمی هۆتێلەکە لە پێنج کەمترە بۆئەوەی سویتەکان بە ڕاوەستاوی بمێننەوە بەبێ ئەوەی تێکبچن.