پێنج مۆدێلی نوێی جل و بەرگ بۆ هاوینی ئەمساڵ

پۆڵەتیك پرێس

مۆدە یەکێکە لەو فاکتەرانەی دەروون ئارام دەکاتەوە، بە تایبەت لە لایەن ئەو کەسانەی زۆر حەزی پێ دەکەن ساڵی ٢٠٢٠ گۆڕانکاری زۆری کرد لە ژیانماندا بە هۆی هەبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ماوەیەکی زۆر خەڵک لە ماڵەوە مایەوە، بەشێکی زۆری خەڵک لە ماڵەوە دەستی بە کار کردن کرد هەر بۆیە داخوازییەکی زۆر کرا بۆ دیزانی جل و بەرگی مۆدە بۆ ماڵەوە.

ئەم پێنج مۆدێلە دیزاین کراوە بۆ هاوینی ئەمساڵ

١-ڕەنگە بریقەدارەکان، ڕەنگە بریقەدارەکان دەبنە هۆی سەچاوەی کرانەوەی دڵ، هەربۆیە زۆرێک لە براندە بەناوبانگەکان بۆ بەهارو هاوینی ئەمساڵ ڕەنگە برریقەدارەکانیان لە مۆدێلی جل و بەرگەکانیان بەكارهێناوە، براندی Balmain,stella McCartney،valentine،bottega veneta،هەروەها dolce & gabbana کە ڕەنگە بریقەدارەکان بە خۆشەویستی ژیان ناو دەبات.

٢-پانتۆڵی پان، پانتۆڵی پان یەکێکە لەو مۆدێلانەی کە بۆ هاوینی ئەمساڵ دیزاین کراوە، بۆ ئەوەی بەکارهێنەران ئاسودە بن لە کاتی بەکار هێنانی دا وەک چۆن لەکاتی بەکارهێنانی لگێنسی وەرزشی ئاسودەن، براندەکانی Fendi،Chloe،Louis Vuitton دیزانی ئەم جۆرە پانتۆڵانەیان دیزاین کردوە.

٣-قۆڵی پان، یەکێکە لەو مۆدێلانەی کە براندەکانی، Alexander McQueen، Gucci Proenza Schoulder،Loewe زۆر گرنگیان بە دیزاین کردنی داوە.

٤-جل و بەرگی وەرزشی:جلی وەرزشی مەرج نیە کە تەنها لە اتی وەرزش کردن دا لەبەری بکەی،دەتوانی لە ماڵەوە یاخود لە کاتی چونە دەرەوە بیپۆشی جوانی تایبەتی خۆی هەیە براندەکانیGucci،Balenciaga،Prada،Givenchyگرنگیان بە دیزاین ی جلی وەرزش داوە.

٥-جلی سێکسی سەرنج ڕاکێش:کراسێکی کلاسیکی ناونیشانی ڕاقیبون و ناسکی خانمانە، لەم ساڵدا براندەکانی Lanvin،dior،Rodarte،valentineگرنگی زۆریان داوە بە دروست کردنی کراسی کلاسیکی و تەنک و سەرنج ڕاکێش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا