پۆڵەتیک پرێس
تیمێک لە دیزاینەرانی ئیتاڵیا ئومێدیان هەیە شارێکی جوڵاو لەسەر ڕووی ئاو لەشێوەی کیسەڵێک دروستبکەن کە توانای نیشەجێبوونی 60 هەزار کەسی هەبێت.
کۆمپانیای”لازارینی دیزاین ستۆدیۆ” دیزاینی شارە سەرئاوکەوتووەکەی “پانجیۆس”ی بڵاوکردەوە کە درێژییەکەی 550 مەترە و پانییەکەی 609 مەترە، هۆتێل، سەنتەرەکانی بازاڕکردن، پارک و تەنانەت فڕۆکەخانەیەکی بچووکی تێدایە، بەپێی ئەوەی ماڵپەڕی”دەیلی ستار”ی بەڕیتانی بڵاویکردۆتەوە سەبارەت بەو کەسانەی بەرپرسن لە پڕۆژەکە لەساڵی 2023 دەست بەکارکردن تێیدا دەکرێت و هەشت ساڵ دەخایەنێت بۆ تەواوکردنی، پێشبینیش دەکرێت تێچووی دروستکردنی پڕۆژەکە بگاتە هەشت ملیار دۆلار، هەروەها بنیاتنانەکەی پێویستی بە 2000 پێ چوارگۆشە هەیە.
شارەکە وزە لە خانە خۆرەکان وەردەگرێت، هەروەها نۆ ماتۆڕی کارەبایی بەهێزی 16800 ئەسپ دابین دەکات بۆ پاڵنانی بەخێرایی لەکاتی گەشتەکانیدا، ناوی شاری پانجیۆس لە “پانگیا” وەرگیراوە، کە کیشوەرێکی زەبەلاحە 200 ملیۆن بۆ 335 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا هەبووە.