بەڤیدیۆ..بەهۆی پەرۆشیان بۆ خواردن ئاگرێکی گەورە فەرامۆش دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

دوو میوان لە ئاهەنگێکی هیندی سەرەڕای ئاگرێکی گەورە لە دوایانەوە سەرقاڵی خواردنن لە ژەمە خواردنێکی کراوەدا، بێئەوەی ئاگاداری ڕووداوەکە بن.

ڕووداوەکە لە بهیواندی ویلایەتی ماهاراشترای هیندی ڕوویدا، لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە دوو پیاو لەسەر مێزێک دانیشتوون خەریکی قسە و خواردن، لەکاتێکدا بەشێکی زۆری خەڵکەکە مێزەکانیان جێهێشتووە و لە دوورەوە چاودێری ئاگرەکە دەکەن.

یەکێک لە پیاوەکان چەند جارێک سەیری ئاگرەکە دەکات، پێش ئەوەی سەرنج بداتە سەر ژەم و تەواوکردنی خواردنەکەی، بەپێی زانیاریەکان ئاگرەکە بەهۆی بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکان دروستبووە، دوای ڕووداوەکە چوار ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەرەوە بۆ شوێنی ڕووداوەکە نێردرا، خۆشبەختانە هیچ کەسێک زیانی پێنەگەیشت و بریندار نەبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا