پیاوێک بۆماوەی 70 ساڵ بێ مۆڵەت شۆفێریکردووە

پۆڵەتیک پرێس

ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی بەڕیتانی ڕایگەیاند، پیاوێک لە بەڕیتانیا بۆماوەی 70 ساڵ شۆفێریکردووە بێئەوەی مۆڵەتی شۆفێری هەبێت، ئەو هەموو ماوەیەش کە شۆفێری کردووە لەلایەن پۆلیسەوە هیچ لێکۆڵینەوەیەکی لەگەڵدا نەکراوە، تووشی هیچ ڕووداوێکی هاتوچۆ نەبووە و هیچ زیانێکیشی بە کەس نەگەیاندووە.

سەرچاوکە باسی لەوەش کردووە ئەو شۆفێرە لەساڵی 1938 لەدایکبووە و مۆڵەتی شۆفێری دەرنەکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا لە تەمەنی 12 ساڵیەوە شۆفێری کردووە و هەرگیز بۆ ڕۆژێکیش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرنەکراوە.

سەرسوڕهێنەری ئەم ڕووداوە لەوەدایە ئەو شۆفێرە لەوماوە زۆرەدا بێ مۆڵەتی شۆفێری بەهۆی شۆفێریەکەیەوە بۆ تەنها ڕۆژێکیش نەبۆتە زیان بۆ هیچ کەسێک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا