بەهۆی گوارەکەیەوە پەیوەندی بە خزمەتگوزاری ڕزگارکردنەوە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

خانمێکی دانیشتووی شاری کالینینجاردی ڕوسیا، پەیوەندی بە خزمەتگوزاری دۆزینەوە و ڕزگارکردنی شارەکەی کرد و دوای لێکردن یارمەتی بدەن لە لابردنی گوارەکەی گوێی.

کارگیڕی شارەکە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: ڕۆژانە چەندین پەیوەندی جیاواز و دوای یارمەتی جیاوازمان بۆ دێت، بۆ نموونە ڕزگارکردنی پشیلە و هێنانە خوارەوەی لەسەر دار، ڕزگارکردنی ڕێوی و بەچکەکانی لە برسێتی، کۆتای هەفتەش پەیوەندیەکمان بۆ هات بۆ هێنانە دەرەوەی شەمشەکوێرەیەک لە شوقەیەکدا، ڕزگارکردنی پیاوێک لە چاڵێکدا، بەڵام ئەمە یەکەم جار بوو پیاوێک پەیوەندی کرد بۆ ڕزگار کردنی ژنێک و لابردنی گوارەکەی گوێی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا