پۆڵەتیک پرێس
کۆشکێکی گەورە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی سەدەی 20ەم بەنرخی 33 ملیۆن دۆلار بۆ فرۆشتن دادەنرێت، کۆشکەکە تایبەتمەندیە ڕەسەنەکانی وەک خۆی ماوەتەوە و لە ساڵانی 1901 بۆ 1903 دروستکراوە و دەکەوێتە گەڕەکی مورای هیل.
بەپێی ماڵپەڕی “میترۆ” لەڕابردوودا دوو خێزان خاوەندارێتی کۆشکەکەیان دەکرد، لەئێستادا دەرفەت بۆ خاوەنە نوێیەکان دابین دەکات کە خاوەنی پارچەیەکی ڕاستەقینەی مێژوو بن، کۆشکەکە لە هەشت نهۆم پێکهاتووە، 12 ژووری نوستن و نۆ گەرماوی تێدایە، ڕووبەرەکەی 11367 مەتر چوارگۆشەیە، پانییەکەی 33 پێیە.
کۆشکەکە هۆڵی یاریکردن، وەرزش، مەلەوانگەی تایبەت، چێشتخانەیەکی گەورەی تێدایە، بەرزکەرەوەی لەدار دروستکراوی بۆ گواستنەوە بۆ نهۆمەکان تێدایە.