بەوێنە.. درێژترین ئۆتۆمبێل لەجیهاندا ببینە

پۆڵەتیک پرێس

خاوەنی درێژترین ئۆتۆمبێل لەجیهاندا مایکل دیزر دوای چەند ساڵێک لە وەستانی ئۆتۆمبێلەکەی، دووبارە دیزاینی ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە کە جێی 75 کەسی تێدادەبێتەوە و مەلەوانگە، جاکوزی، یاریگایەکی بچووکی گۆڵف و چەندین شتی دیکەش لەخۆدەگرێت.

A car with a helipad, swimming pool, and mini-golf course: that's American Dream Car | NewsTrack English 1

ئۆتۆمبێلەکە لەساڵی 1986 لە کالیفۆرنیا لەلایەن جەی ئۆربێرگ دروستکراوە درێژیەکەی 30.5 مەترە، ئۆربێرگ خاوەنی مۆزەخانەی دیزرلاند بارک کار و تۆرست ئەتراکشنە لە ئۆرلاندۆی ویلایەتی فلۆریدا، بۆیە شارەزاییەکی باشی لە دووبارە بنیاتنانەوەی ئۆتۆمبێلەکە هەبوو، پڕۆژەکەش نزیکەی سێ ساڵ کات و تێچووی 250 هەزار دۆلاری ئەمریکی دەوێت.

بعد توقفها لسنوات.. عودة أطول سيارة في العالم للعمل

ئۆربێرگ زۆر بە پەرۆش بوو بۆ زیادکردنی ئینج و نیوێک بۆ درێژی ئۆتۆمبێلەکە، چونکە بەو شێوەیە دەتوانێت دووبارە ژمارەیەکی نوێ لە کتێبی گینس بۆ درێژتری ئۆتۆمبێل لەجیهاندا تۆماربکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا