پۆڵەتیک پرێس
ماڵی بازرگانێکی ڤێتنامی لەشاری “کێنت تیە” بایەخێکی زۆری هەیە، کە چوارەمین شاری گەورەی ڤێتنامە، جگە لەوەی ئەو ماڵە دیزاینێکی بێوێنەی هەیە هەر پارچەیەک لە ناوەوە و دەرەوی خانووەکە لە زێڕ دروستکراوە.
نگوین ڤان ترۆنگ، بازرگانێکی ڤێتنامیە سەروەتی خۆی لەبواری خانووبەرە پەیداکردووە و سەردانی چەندین وڵاتی جیهانی کردووە، دوای گەڕانەوەی بۆ نیشتیمانەکەی بڕیاریدا خانوویەکی جیاواز لەڕووی سەرنجراکێشی و دیزاینێکی بیوێنەوە دروستبکات.
نگوین زێڕی بۆ دروستکردنی خانووەکەی بەکارهێنا کە سێ ساڵی خایاند بۆ تەواوکردنی بەپێی ماڵپەڕی”البیان”.