پۆڵەتیک پرێس
ڕایمۆند نیکۆڵس لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا دوای ئەوەی هاوسەرەکەی کۆچی دوایی دەکات، خۆشی کۆچ دەکات بۆ فایفی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٢، هەروەها بە تەنها دەژی دوور لە خێزان و کەس و کاری.
بەپێی بڵاوکراوەکان ڕۆژانە سەردانی “Cupcake Coffe Box”دەکات بۆ بەرزکردنوەی ورەی خۆی، ڕۆژێک باسی تەنهایی خۆی بۆ خاوەنی قاوەخانەیەک کرد و پێشنیاری کارێکی سادەیان بۆ کرد.
لە ئێستادا نیکۆڵس ڕۆژانە ماوەی کاتژمێرێک لە قاوە خانەیەکدا کار دەکات، قاوەو خواردنەوەکانیتر پێشکەشی میوانەکان دەکات و مێزەکان پاکدەکاتەوە، دەڵێت کە باری دەروونی زۆر باش بووەو دۆستایەتیەکی زۆر باشی هەیە لەگەڵ هاوکارەکانیدا.
نیکۆڵس وتی کە ئێستا کەمتر هەست بە تەنهایی دەکەم، باری دەروونی و چالاکی جەستەم زۆر باشەو، بەڵام کۆرۆنا کاریگەری زۆری لەسەر بە ساڵاچوان هەیە، بۆیە پێشنیار دەکەم کە یارمەتی کەسانی خانەنشین بدەن لەم کاتەدا.