توێژەرانی زانستی خۆر بە زەبەلاحی سوور ناودەبەن

پۆڵەتیك پرێس

لە كاتێكدا خۆر گەرمی و وزە دەدات بە زەوی بۆ ئەوەی ژیانی تێدا بكرێت ڕۆژێك دێت خۆر زەوی دەسوتێنێت و دەیكات بە بەردێكی مردوو،توێژەرانی زانستی دەڵێن كۆتایی هەسارەی زەوی بەدەست خۆر دەبێت و ڕۆژێك فراوان دەبێت ناودەبرێت بە زەبەلاحی سوور زەوی دەكوڵێنێت و دەیكات بە هەسارەیەكی مردوو.

لەماوەی 4.5 ملیار ساڵی ڕابردوو خۆر وزەیەكی زۆری پێداوین، بەڵام دەبێتە هۆكاری ڕووخاندنیشمان،خۆر هایدرۆجینە بچوكەكان كۆدەكاتەوە بۆ دروستكردنی ئەتۆمی گەورەتر لە هیلیۆم ئەم كردارە بڕێكی زۆر وزە بەرهەمدەهێنێت و دەگاتە هەسارەی ئێمە بە شێوەی ڕووناكی و گەرمی.

بەپێی لێكۆڵینەوەكانی ناسا تەمەنی خۆر 4.6 ملیار ساڵە و لە نیوەی ڕێڕەوی ژیاندایە،لێكۆڵەران وابیردەكەنەوە ڕۆژێك خۆر بگۆڕێت بۆ زەبەلاحی سووو یان ئەستێرە لە قۆناغی كۆتایی گەشەدا،لەم كاتەدا هایدرۆجین لە خۆر ڕادەكێشێت و زاڵ دەبێت بەسەر هێزی ڕاكێشانی ناوەكی ئەستێرەكە وەك لە هێزی دەرەكی ئەمەش خۆر سارد دەكاتەوە و وەك باڵۆنێكی هەڵئاوساوی لێدێت.

بە پێی ناسا زەبەلاحی سوور 2000 جار ڕووناكی زیاترە وەك لە خۆر،بەڵام دڵەڕاوكێكە لەوەدایە ئەستێرە گەورەبووكە لەوانەیە هەسارە ناوەكییەكان داپۆشێت وەك عەتارد و زوهرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا