وەزیری دارایی بەڵێنێك بەسلێمانی دەدات

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوای شێرپەنجە لەسلێمانی رایدەگەیەنێت “ئامارەكانی توشبوون بەشێرپەنجە لەهەڵكشاندایە و كێشەی كەمی دەرمانیش هەیە، بەڵام وەزیری دارایی بەڵێنی چارەسەركردنی پێداوین”.

ئەمڕۆ سێشەممە، لەساڵیادی جیهانی منداڵاندا یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كە هاوكات بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوایە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “ئامارەكانی توشبوون بەشێرپەنجە لەهەڵكشاندایە وبەشێوەیەك لەسەرەتایی ئەمساڵ تا مانگی پێنج لە نەخۆشخانەی هیوا هەزار و 31 توشبووی نوێی شێرپەنجە تۆماركراوە”.

وتیشی”بەرێژەی 80% منداڵی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە بووە لە 9%ی پارێزگاكانی دیكەی هەرێمە، 11% منداڵی پارێزگاكانی باشور و خواروی ناوەڕاستن عێراقن، پێشبیندەكرێت ئەو ئامارانە زیاتر بن، چونكە لەساڵی رابردوو دووهەزار و 200 توشبووی شێرپەنجە هەبووە، بەڵام ئەمساڵ تەنها لەماوی پێنج مانگدا زیاتر لە هەزار حاڵەتی نوێ تۆماركراوە”.

لەبارەی كەمبونەوەی دەرمانیش نەقشبەندی باسی لەوەكرد، روبەرووی كێشەی كەمی دەرمان بوینەتەوە، چونكە بەرێژەی 2% پارە بۆ دەرمان خەرجدەكرێت، كۆمپانیاكانی دەرمانیش ئامادەنین دەرمانمان پێبفرشێت، ئەوەی جێگەی دڵخۆشییەبەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی پەیوەندی بە وەزیری دارایی هەرێمەوە كردووە و وەزیری دارایش بەڵێنی چارەسەكردنی كێشەكەی داوە چاوەڕوانی گەرانەوەی شاندی هەرێم لەبەغدا.

بەوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، دەبێت كارێكی جدی بۆ كەمكردنەوەی توشبوون بەشێرپەنجە بكرێت، ئەگەرنا نەحكومەت و نە لایەنەكانی دیكە ناتوانن بەردەوامی بە خزمەتگوزاری شێرپەنجەی بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا