یاد نه‌قشبه‌ندی: هیوا موڵكی هەمووانە و ده‌یگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ بێهیواكان

پۆڵه‌تیك پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

به‌ڕێوه‌به‌ری نەخۆشخانەی هیوا له‌سه‌ر كێشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی هیواو هه‌وڵی داخستنی نه‌خۆشخانه‌كه‌ رایگه‌یاند، هیوا هەمیشە موڵكی هەمووانە و هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین و هیوا ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ بێهیواكان.

یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە چارەسەری توشبوانی شێرپەنجە ڕایگەیاند: هیوا دەگەڕێنینەوە بۆ بێهیواكان و هیوا هەمیشە موڵكی هەموانە.

دەشڵێت، بەڵێن دەدەین نەهێڵین تووشبووانی شێرپەنجە بێهیوابن و هەمیشە لەخزمەتیاندا دەبین بەبێ‌ جیاوازی.

هاوكات له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا تۆری پاراستنی تەندروستی گشتی كەمپینێك بۆ ڕزگاركردنی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی ڕادەگەیەنێت و  دەڵێت، تۆڕەكەمان بە توندی دژی مردنی نەخۆشخانەی هیوایە، چونكە نەخۆشخانەی هیوا تاكە پەناگەی نەخۆشەكانی شێرپەنجەیە لە سلێمانی و كوردستانیش.

ئاماژە بەوەشكراوە، نەخۆشخانەكە یەكێك لەو دەزگا تەندروستیە باشە كەمانەیە، كە لە كەرتی گشتی خاپوركراوی تەندروستی ماوەتەوە و پێویستە بە هەموومانەوە پارێزگاری لێ بكەین.

پێشتریش سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند:” شەش مانگە حکومەتی هەرێم پارەی تەرخانکراوی دەرمانی نەخۆشخانەی هیوای سەرف نەکردووە و هەموو کۆمپانیاکانی دەرمان، هێنانی دەرمانیان بۆ نەخۆشخانەی هیوا ڕاگرتووە.”.

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی راشیگه‌یاند، هەتا ئەو کاتەی پارەی سلێمانی بەکاردەهات بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر و دهۆک، پارەی دەرمان بە تەواوی دەدرا، بەڵام کاتێک بریاردرا پارەی بانکی سلێمانی تەنها بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەکاربێت ، بریاردرا پارەی کۆمپانیاکان بکەنە تەنها لە 2%.

سەبارەت بە بارودۆخی نەخۆشانی شێرپەنجە،بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە، نەخۆش هەیە لەم هەفتەیەدا 20 ملیۆن دیناری داوە بە دەرمان بە تەنها بۆ 21 ڕۆژ، هاوكات باسی لەوەشكردووە، خێزان هەیە لەم هەفتەیەدا سەیارەکەی فرۆشتووە بۆ دەرمانی شێرپەنجە، بەڵام بەشی پێداویستی نەخۆشەکەی نەکردووە..

وته‌ی به‌رپرسانی ته‌ندروستيی له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌سلێمانی له‌كاتێكدایه‌، چەند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر پزیشكان و كارمەندانی  نەخۆشخانەی هیوا، بەهۆی پێنەدانی موچەكانیان و نه‌بوونی ده‌رمانی پێویست له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌دا  ناڕەزاییان ده‌ربڕی و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.

 

 

 

 

 

 

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک