ڤاكسینی كۆرۆنا گەشتە سلێمانی

پۆڵەتیك پرێس

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ڤاكسینی دژە كۆرۆنا گەشتوەتە سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانیش وەك یەكەمین كەس ڤاكسینەكە وەردەگرێت.

یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەشە پشكی ڤاكسینی سینۆفاڕمی چینی گەشتوەتە سلێمانی و ئەمڕۆ یەك شەممە 7ی ئازار لە مەراسیمێكدا لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر هێمن گەشتنی ڤاكسینەكە رادەگەیەنن.

ئاماژەی بەوەشكرد، دكتۆر سەباح هەورامی وەك یەكەمین كەس ڤاكسینەكە وەردەگرێت.

رۆژی یەكی ئەم مانگە وڵاتی چین بڕی 50 هەزار ژەمە ڤاكسینی جۆری سینۆفاڕمی وەك دیاری بۆ عێراق نارد، لەو ژمارەیەش هەرێم پێنج هەزار ژەمە ڤاكسینی بەركەوت، كە دابەش دەكرێت بەسەر هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمدا و بە كارمەندانی تەندروستی بەتایبەتی ئەوانەی لە هێڵی پێشەوەی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنان دەدرێت.

پارێزگای سلێمانی هەزارو 100 ژەم پشكی لەو ڤاكسینەدا هەیەو بڕیارە سەرەتا پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بە ڤاكسینەكە بكوترێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا