پۆڵەتیك پرێس
سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ دڵنیاكردنەوەی هاوڵاتیان و روونکردنەوەی هەنگاوەکانی لیژنەی لێكۆڵینەوە دەربارەی دەستگیرکردنی بکوژی چالاکوانانی عێراق پێویستە فەرماندەی هێزە ئەمنییەکان بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق بکرێن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی داوا لەپەرلەمانتارانی عێراق بەگشتی و پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی عراقیون دەکات فەرماندەی هێزە ئەمنییەکان بانگهێشتی پەرلەمان بکەن بەمەبەستی ئاشکراکردنی هەوڵەکانیان بۆ دەستگیرکردنی ئەوانەی تۆمەتبارن بە کوشتی چالاکوان و راگەیاندنکاران لەعێراق.
سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی عێراق باسی لەوەشكردووە، ئەركی پەرلەمانە پارێزگاری لەدەنگی ئازاد و ئازادی رادەربڕین بکات.
هاوكات ئاماژەی بەوەشكردووە، كاركردنی پەرلەمان بەو ئاراستەیە هاوڵاتیان لە رێکاریی ئەمنی و ئاسایش دڵنیادەكاتەوە و وادەكات بەشێوەیەكی فراوان بەشداری هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق بكەن.