بڕیارێكی قائیمقامی كەركوك لەبارەی كارەباوە هەڵدەوەشێنرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بە هۆی فشاری تەواوی پێكهاتەكان و نوێنەرانی شاری كەركوك لە پەرلەمانی عێراق بڕیارێكی قائیمقامی ناوەندی كەركوك هەڵوەشێنرایەوە كە دەستكاری خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدەی بە دانیشتووانی كەركوك كردبوو.

رێبوار تەها، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: پشكی كارەبای كەركوك لە ناوەندەوە دێت و پەیوەستە بە تۆڕی كارەبای نیشتمانییەوە، كارەبای پارێزگاكانی كەركوك و سەلاحەدین و موسڵ پێی دەوترێت كارەبای ناوچەكانی سەرەوە، بەپێی ژمارەی دانیشتووان دابەش دەكرێت لە نێوان هەرسێ‌ پارێزگاكەدا.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: پشكی كەركوك وەكو پێویست نیە و جیاوازە لەگەڵ شارەكانی دیكە، وە چەند وێستگەیەكی كارەبا هەیە لە كەركوك نە حكومەتی ناوەندی و نە وەزارەتی كارەباو نە ئیدارەی خۆجێی كەركوك نەیانتوانیوە ئەو وێستگانە باش بكەن و شكستیان هێناوە لە باشكردنی ئەو وێستگانە كە دەكرا ئەو وێستگانە ببنە هاوكاری كارەبای نیشتمانی لە شارەكەدا.

روونیشیكردەوە، لە چەند رۆژی رابردوو، قائیمقامی ناوەندی كەركوك بڕیارێكی كتوپڕی دابوو كە لە 12 ی شەو تا 12 ی نیوەڕۆ كارەبای مۆلیدە نەدرێت بە هاووڵاتیان بە بیانووی ئەوەی پارەی زۆر نەیەتەوە بۆ خەڵكی بەڵام بە فشاری تەواوی پێكهاتەكان ئەو بڕیارە هەڵوەشێنرایەوە لەگەڵ وەزیری كارەبا و لایەنە پەیوەندیدارەكان قسەیان كردووە و بەڵێنی ئەوەیان وەرگرتوە پشكی كارەبای كەركوك بەجۆرێك زیادبكرێت لەگەڵ كارەبای مۆلیدە رێكبخرێت تا دانیشتووانی كەركوك بێ‌ كارەبا نەبن.

دۆسیەی كارەبا لە عێراق دوای 2003 تا ئێستا نزیكەی 65 ملیار دۆلار بۆ پرۆژەكانی كارەبا خەرج كراوە، بەڵام بەهۆی گەندەڵی و بە هەدەردان كەمترین كار لە پرۆژەكانی كارەبا كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا